گرنگی کتێبی (الذخائر والتحف) لە ڕوانگەی شارستانی ئیسلامی

المؤلفون

  • تابان صباح پیربال پشکا مێژوو، کۆلێژا ئاداب، زانکۆیا سەلاحەددین، هەرێما کوردستانێ-عیراق

DOI:

https://doi.org/10.26436/hjuoz.2026.14.3.1781

الكلمات المفتاحية:

ابن الزبیرن، الذخائر والتحف، شارستانی ئیسلامی، ڕێوڕەسم و بۆنەکان

الملخص

کتێبی(الذخائر والتحف)ی(القاضي الرشید بن الزبیر) لە سەدەی پێنجەمی کۆچی لە دەوروبەری ساڵی (٤٦٣ک/١٠٧٠ز) نوسراوە، یەکێکە لەم کتێبە دەگمەن و دانسقانەی کە زانیاری گرنگی لە خۆ گرتووە لە بوارە جیاجیاکانی ئەم کاتەی شارستانیەتی ئیسلامی، بە تایبەتی ئەو ڕێوڕەسم و بۆنانەی کە لایەن خەلیفەکانی عەباسی و دەسەڵاتداران پەیڕەو کراون لەم سەردەمەی کە نوسەر تیایدا ژیاوە، لەمە گرنگتر کە نوسەر خۆی فەرمانبەری دەوڵەت بووە، بینەری ڕاستەوخۆی بەشێک لەم زانیارییانە بووە کە یادداشتی کردوون، خۆی شایەتحاڵ بووە جگە لە بەکارهێنانی هەندێ سەرچاوە کە لە ئێستادا نەماون. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە جگە لە ژیاننامەی نوسەر و ڕێبازی نوسینی کتێبەکە تیشک بخرێتە سەر گرینگی زانیارییە شارستانی و دەگمەنەکانی ئەو سەردەمە لە نێو کتێبەکە بە تایبەتی کە لە سەرچاوەکانی تر باسیان لێوە نەکراوە و بەدی ناکرێ وەکو ئاڵ و گۆری دیاری لە نێوان خەلیفەو دەسەڵاتداران و ڕێوڕەسمی بۆنەکان (ئاهەنگی هاوسەرگیری-خەتەنەکردن- پرسە- کردنەوەی کۆشکی نوێ-دانانی جێنشین) و پێشوازی لە وەفد و نێردراوان و هەڵسوکەوت و جل وبەرگ و خشڵ و جوانکاری بۆن و بەرام و کەل و پەلی نێو کۆشکەکانیان هەروەها ئەو پاشماوانەی کە لە دوایان ماوەتەوە، گرنگترین ئەنجام لەم توێژینەوەیە بەدەستمان کەوتووە ئەو پەیوەندییە سیاسی و دبلۆماسیانەیە کە لە نێوان خەلیفە و دەسەڵاتداران لە نێو خۆ و لە دەرەوە هەبووە، هەر لەمەشەوە ئاشنادەبین بە ئاستی سیاسی دبلۆماسیەتی وئابوری و شارستانی و پێشکەوتویی ئەو سەردەمە.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

١.١. سەرچاوە ڕەسەنەکان:

الأصفهاني،(د.ت)،الأغاني،المحقق:سمیر جابر،دار الفکر،ط٣،بیروت.

ابن الجوزي،(١٩٩٢)،المنتظم في تاریخ الأمم والملوک،المحقق:محمد عبدالقادر عطا،دار الکتب لاعلمیة،ط١،بیروت

الجهشیاري،(١٩٨٨)،کتاب الوزراء والکتاب،قدم لە الدکتور حسن الزین،دار الفکر الحدیث،بیروت.

ابن حوقل،(١٩٩٢)،صورة الأرض،دار مکتبة الحیاة للطباعة والنشر،د.م.

الخطیب البغدادي،(٢٠٠٢)،تاریخ بغداد،المحقق:دکتور بشار عواد،دار العربي،ط١،بیروت

ابن دقماق،(١٩٩٩)،نزهة الأنام في تاریخ الاسلام، المکتبةالعصریة، ط١، بیروت.

الذهبي،(١٩٨٥)،سیر أعلام النبلاء،المحقق:مجموعة المحققین بأشراف شعیب أرناؤوط، ط٣،مؤسسة الرسالة،(د.م).

ابن الزبیر،(١٩٥٩)،الذخائر والتحف،حققە:الدکتور محمد حمیداللە،قدم لە الدکتور صلاح المنجد،دائرة المطبوعات التراث العربي،الکویت.

الشابستي،(١٩٦٦)،الدیارات،التحقیق:کورکیس عواد،مکتبة المثنی، ط٢، بغداد.

الطبري،(٢٠١٢)،تاریخ الرسل والملوک،دار الکتب العلمیة،ط٥،بیروت.

ابن الطقطقي،(١٩٩٧)،الفخري في الأداب السلطانیة،المحقق:عبدالقادر مایو،ط١،حلب.

الطبرسي،(د.ت)،مکارم الأخلاق،د.د،د.ط،بیروت.

الغزولي،(٢٠٠٠) مطالع البدور في المنازل السرور،مکتبة الثقافة الدینیة، القاهرة.

الغساني،(١٩٥٧)،العسجد المسبوک والجوهر المحکوک لطبقة الخلفاء والملوک،المحقق:شاکر محمود عبدالمنعم،دار البیان،بغداد.

المسکویە،(٢٠٠٠)،تجارب االأمم و تعاقب الهمم،المحقق:أبو القاسم ‌امامي، ناشر سروش، طهران

أبي الفداء،(د.ت)،المختصر في أخبار البشر،تحقیق:الدکتور محمد زینهم محمد عزب،تقدیم:حسین مؤنس،دار المعارف.ط١،القاهرة.

المقریزي،(١٩٩٨)،المواعظ والأعتبار بذکر الخطط و الأثار،دار الکتب العلمیة،ط١، بیروت.

المؤلف المجهول،(١٩٦٤)،کتاب العیون والحدائق في أخبار الحقائق،مکتبة المثنی، بغداد.

المسعودي،(١٤٠٩هـ)،مروج الذهب ومعادن الجوهر،تحقیق: أسعد داغر، دار الهجرة، قم.

یاقوت الحموی،(٢٠١١)،معجم البلدان،المحقق:فرید عبدالعزیز الجندي،دار الکتب العلمیة، بیروت.

٢.١. ژێدەرەکان(المراجع):

أدم متز،(١٩٦٧)،الحضارة الأسلامیة في القرن الرابع الهجري، ترجمة: محمد عبدالهادی أبو ریدە،دار الکتاب العربي، بیروت.

الزرکلي،(٢٠٠٢)،الأعلام،دار العلم الملایین،ط١٥،بیروت.

عبدالعزیز الدوري،(٢٠٠٨)،النظم الأسلامیة،مرکز الدراسات الوحدة العربیة، ط١،بیروت.

٣.١. گۆڤارەکان(المجلات):

صبیح نوري،زینب عبدالحافظ جاسم،(٢٠١٤)،نفقات بیت المال الخاص للخلفاء العباسیین(١٥٨-٣٢٠هـ)،مجلة الدراسات التاریخیة،جامعة البصرة، کلیة التربیة للبنات،العراق.

القدحات،(٢٠١٥)،مراسیم تولیة الخلفاء ولاة عهودهم في العصر العباسي الأخیر، مجلة الاداب و العلوم الاجتماعیة،جامعة السلطان قابوس.

پەراوێزەکان:

(١) تنیس:دورگەیەکە لە دەریای میسر لە وشکانی نزیکە،بە ناوی تنیس کچی دلوکە کراوە.،کە شاژنێک بووە،یەکەم کەس بووە بیناسازی کردووە لەم شارە بەناوی خۆی کردووە، شارێکی جوان و پڕ لە سەوزاییە لە وەرزێکدا جۆرەها باڵندەی هەیە کە لە شوێنی تردا نییە.(یاقوت الحموي،٢٠١١،٢،٧٠).

(٢) مرزبان بن سلطان الدولة بن بهاء الدولة بن عضد الدولة بن بویە،دەسەڵاتداری عیراق بووە لە دوای کورەمامی (جلال الدولة)ماوەی فەرمانڕەوایی پێنچ ساڵ بووە،چل و پێنچ ساڵ ژیاوە لە ساڵی٤٤٠ک/١٠٤٨ز لە کرمان مردووە.(الذهبي،١٩٨٥،١٧/٦٣١).

(٣)إبراهیم بن احمد الأغلبي: القیرواني، بە آبو اسحاق ناسراو بوو،لە ساڵی(٢٦١ک/٨٧٢ز) ویلایەتی مەغریب دەگرێتە دەست، والیەکی توندو لێهاتوو بوو لە سەردەمی ئەودا بازرگانان بە ئازادی هاتوچۆیان دەکرد، لە شەری ڕووبەڕووبونەوەی شیعەکان بە سەرکردایەتی بانگخواز(عبیداللە المهدي)لە صقلیە کوژرا ساڵی( ٢٨٩ک/٩٠٢ز).(الذهبي،١٩٨٥،٣/٤٨٧-٤٨٨).

(٤) ابو الحسین جوهر بن عبداللە جوهر الصقلي، بە جوهر رومي ناسرا بوو، بە ناوبانگترین سەرکردەیە لە مێژووی فەطمیەکان دامەزرێنەری شاری قاهیرە و مزگەوتی ئەزهەرە،لە ساڵی(٣١٦/٩٢٨ز) لە صقلیە لە دایک بووە،پەروەردەیەکی سەربازی گەورەبووە پەیوەندی بە ریزی سوپا کردووە لە سەردەمی خەلیفەی فاطمی (المعزالدین اللە)،ساڵی (٣٨١ک/٩٩٧ز) مردووە.(الذهبي،١٩٨٥،٣/٤٦٨).

(٥) المعز بن بادیس:ابن بادیس المعز بن بادیس بن منصور الحمیري،ساڵی( ٣٩٨ک/١٠١٠ز) لە دایک بووە،خاوەنی ئەفریقیا بوو لە سەردەمی خەلیفەی حەباسی (القائم بآمراللە) سەرکردەیەکی ئازاو بە هێز بەهیمەت بوو، حەزی لەزانست و زانیاری بوو، لە ساڵی (٤٥٤ك/١٠٦٣ز) مردووە. (الذهبي،١٩٨٥،١٨/١٤١).

(٦) خۆی لە (البدنة) هاتووە جۆرە جل و بەرگێکی تایبەت بووە بە خەلیفە لە چنین دا داوی تیا بەکار نەهاتووە بەڵکو بە زێر زۆر قایم دروست کراوە، زۆر درونی نەویستووە،بە نرخ بووە.(المقریزي،الخطط،١/١٧٧؛ ابن دقماق،٢/٧٦).

(٧) ابن الفرات:ناوی علي بن محمد بن موسی (ابو الحسن)یشی پێوتراوەساڵی(٢٤٠ک/٨٥٥ز)لە گوندێک لە نێوان بەغدا و واسط لە دایک بووە،نوسەر بووە کارو باری دیوانەکانی بەڕێوە بردووە لر ڕۆژانی خەلیفە (المکتفي)، لە سەردەمی (المقتدر باللە)سێ جار دەبێتە وەزیر و لادەدرێت لە ساڵی (٣١٢ک/٩٢٤ز) مردووە.(الذهبي،١٩٨٥،١٤/٤٧٤).

(٨) امیرالجیوش:بدر بن عبداللە الارمني الجمالي،والی دیمەشق بوو بەڕێوەی دەبرد لە جیاتی خەلیفەی فاطمی(المستنصر)لە ساڵی(٤٥٥ک/١٠٦٣ز) بۆ ماوەی سێ ساڵ، ئازاوچاونەترس بوو،لەساڵی (٤٨٨ک/١٠٩٦ز)لە مصر مرد،لەدوای ئەو کوڕەکەی شوێنی گرتەوە.(الذهبي،١٩٨٥،١٩/٨١-٨٣).

التنزيلات

منشور

2026-08-01

كيفية الاقتباس

پیربال ت. (2026). گرنگی کتێبی (الذخائر والتحف) لە ڕوانگەی شارستانی ئیسلامی. مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو, 14(3), 597–614. https://doi.org/10.26436/hjuoz.2026.14.3.1781

إصدار

القسم

مجلة العلوم الانسانیة لجامعة زاخو